2019-07-13   1004     
شیعەکانی بەسرە لە میانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی بەرامبەر نەبونی خزمەتگوزاری پێویست لە شارەکەیان، دروشمیان بۆ سەدام حسێن، سەرۆک کۆماری رژێمی پێشووی عێراق وتەوە.
ئاوێنه: به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دژی حكومه‌تی فیدراڵی به‌رامبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی پێویست و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بێكاری له ناو گه‌نجان به‌شێك له هاووڵاتییان له به‌سره له خۆپیشاندانێكدا كه زۆرینه‌یان شیعه مه‌زهه‌بن دروشمیان بۆ سه‌دام حوسێن ده‌وته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی عێراق شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی جه‌زائیر خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و دروشمی ''دڵ و گیانمان فیدای تۆ بێت'' بۆ سه‌دام حسێن ده‌وته‌وه له كاتێكدا سوپای سه‌دام حوسێن به ئاگر و ئاسن راپه‌ڕینی خه‌ڵكی به‌سڕا له ١٩٩١ سه‌ركوت كردبۆ‌وه.