2019-07-14   1722     
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی نوێ له‌سه‌ر ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرت بڵاوكرده‌وه.
ئاوێنه: لهراگهیاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه نێردراوه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت، ''به‌پێی ڕێنماییه‌كان منداڵی دووانه (جمك) نابێت هه‌مان جلوبه‌رگیان پۆشی بێت و هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش ته‌مه‌نی له‌خوار ساڵی 1960ه‌وه بێت پێویسته كوڕێك یان كچێكی له‌گه‌ڵ بێت و پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی پێبێت''.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت، ''هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه له‌كاتی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت پێویسته له‌كاتی وێنه‌گرتندا له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری پاسپۆرت چاویلكه‌ی لهچاونهبێت و كاسكێت و كڵاوی له‌سه‌ر نه‌بێت و له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری له‌زگه بهلووتییهوه نه‌بێت و ده‌موچاویشی برینداری به‌رچاوی پێوه‌نه‌بێت''.
پاسپۆرتی سلێمانی راشیدهگهێنێت، ''بۆ منداڵی دووانه (جمك) نابێت هه‌مان جلوبه‌رگیان پۆشی بێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش ته‌مه‌نی له‌خوار ساڵی 1960 ه‌وه بێت پێویسته كوڕ یان كچێكی له‌گه‌ڵ بێت و پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی پێبێت و له‌كاتی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت بۆ منداڵی خوار 18 ساڵ ئه‌گه‌ر باوكی له‌ژیاندا نه‌مابێت پێویسته (حجه الوصایه) ی پێبێت''.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بڵاویشتى كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك په‌نجه‌مۆری خۆی وه‌رنه‌گیرا و په‌نجه‌مۆری كه‌سی نزیكی وه‌رگیرابوو، ده‌بێت له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرتهكهیدا هه‌مان كه‌سی له‌گه‌ڵدابێت، هه‌روه‌ها به‌خێوكار ده‌توانێت پاسپۆرتی منداڵه‌كانی له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه وه‌ربگرێته‌وه به‌بێ ئاماده‌بوونی منداڵه‌كه‌ی.