2019-01-13   1112     
سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان، نیعمەت عەبدوڵا رایدەگەیەنێت هەر پەرلەمانتارێك دەڵێت پارەكەم داوە بە فڵانە دەزگا یان نەخۆشخانە، ئەوە پاساوەو هەڵخەڵەتاندنی خەڵكە، دەشڵێت "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی هه‌رێم په‌رله‌مانتاربون و ئێستا بونه‌ته‌وه به په‌رله‌مانتار له‌په‌رله‌مانی كوردستان یا په‌رله‌مانی عیراق كه موچه‌ی شه‌ش مانگ خانه‌نشینیه‌كه‌یان وه‌رگرتوه جگه له پێشێلكردنی یاسا و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كارێكی نائه‌خلاقی وه‌زیفیه چونكه ئه‌وان هێشتا له ئه‌ركدان ئیتر موچه‌ی خانه‌نشینی چی".
ئاوێنە: نیعمەت عەبدوڵا، سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بە بەشی كوردی دەنگی ئەمیكای راگەیاندوە ئەو پەرلەمانتارانەی 49 ملیۆن دینارەكەی وەر گرتوە هه‌ر قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن گوایه داویانه به فڵانه ده‌زگا یا یا نه‌خۆشخانه و منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتیار، ئه‌وه پاساوێكی نامه‌نتقی و نایاسایی و چه‌واشه‌كارییه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه، چونكه خودی وه‌رگرتنی پاره‌كه نایاساییه با ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت بچن له گیرفانی خۆیان خێر بكه‌ن نه‌ك به پاره‌ی نایاسایی، ئەو وتی "ئه‌و ڕۆژه‌ی فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی چوه په‌رله‌مان هه‌مو په‌رله‌مانتاران خۆیان ئاماده‌بون وخۆیان مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو كردوه ئه‌گه‌ر وانیه با به‌نوسراو فه‌رمانگه ئاگاداربكه‌نەوه و پاره‌كه بگێڕنه‌وه".
ئاماژەبەوەش دەكات به‌پێی یاسای خانه‌نشینی شارستانی له عیراق هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك دوای ته‌واو بونی كاره‌كه‌ی كه خانه‌نشین كرا موچه‌ی شه‌ش مانگی خانه‌نشینی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پێده‌درێت، وتیشی " به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌خولی چواره‌م دوباره بۆته‌وه په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نیه ئه‌و خانەنشینه وه‌ربگرێت له‌ژێر هه‌ر ناو و پاساوێكدا چونكه ئه‌وان تا ئێستا له ئه‌ركه‌كنیان به‌رده‌وامن و خانه‌نشین نه‌بون، دوای چوار ساڵی تر جارێكی تر خانه‌نشینی وه‌رده‌گرنه‌وه."