ده‌سه‌ڵاتی جێگریه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم دیاری کرا
  2019-07-15       1734       

کابینەی نوێی حکومەت پێکهاتووە و سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خواردوە بەڵام تا ئێستا جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم دەستبەکارنەبون، بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا مه‌رسومى سه‌رۆكایه‌تى بۆ ده‌ستبه‌كاربونى هه‌ردو جێگره‌كه‌ى ده‌ربکريت.

ئاوێنه‌:  بەپێی بەرکەوتەکانی لایەنە بەشدارەکانی حکومەت، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان جێگرێکی سەرۆکی هەرێمیان دەبێت کە بریتین له‌ ''جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌پشكی یه‌كێتی  و  مستەفای سەید قادر له‌ پشكی گۆران'' کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم ئاماده‌ نه‌بوو جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه‌.

بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، جێگرەکانی سەرۆکی ھەرێم لەلایەن خودی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە دادەنرێن و نێچیرڤان بارزانیش دەسەڵات و کارەکانیان بۆ دیاری دەکات.

 به‌پێى یاساى ژمارە (13)ی ساڵی 2010ی پەرلەمانی كوردستان، موچە‌ و دەرماڵەی جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌یه‌: 
- بە پێی  یاساکه‌، پاش تەواوبوونی ئەركی سەرۆك یان جێگرەكەی، حكومەت هەموو پێداویستییەكانی (نیشتەجێبوون، پارێزگاریكردن، گواستنەوەی گونجاو، ئیمتیازاتی تر)یان بۆ دابیندەكات.
- دەرماڵەی مانگانەی جێگری سەرۆكی هەرێم بەڕێژەی 50%ی مووچەی مانگانەكەیەتی كە دەكاتە (6 ملیۆن و 500 هەزار) دینار.
- مووچەی مانگانەی جێگری سەرۆكی هەرێم (13 ملیۆن) دینارە. 
- جێگری سەرۆكی هەرێم بەرێژەی 80%ی كۆی مووچە‌ و دەرماڵەكەی خانەنشین دەبێت. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×