ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە
  2019-01-14       272       


 بۆ تاووتوێكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2019 ی عێراق ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، چاوەروانیش دەكرێت وەزیری دارایی‌و ئابوری‌و سامانە سروشتییەكان راپۆرتی خۆیان پێشكەش بكەن.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" ئەنجومەنی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق كۆدەبێتەوە، بەپێی زانیارییەكان لە كۆبونەوەكەدا رێباز حەملان، وەزیری دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی دارایی پێشكەش دەكات، هەروەها ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان لەسەر داهات‌و توانای فرۆشتنی نەوتی هەرێم راپۆرتێك پێشكەش دەكات.


پێشتریش هەرێمی كوردستان 3 رێگای خستوەتە بەردەم حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی بەیەكێك لەو رێگایانە كێشەی هەڵپەسێردراوی بودجە چارەسەر بكات، لە ئێستاشدا حكومەتی عێراق هەر 3 پێشنیازەكەی ناردوە بۆ پەرلەمانی عێراق‌و دەبێت یەكێك لەو پێشنیازانە هەڵبژێرێت.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×