توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی کەم دەخەون ورگیان گەورە دەبێت
  2023-03-31       1577       

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، کەمخەوی دەبێتە هۆی هەستکردن بە برسێتی و زۆرخۆری، بەوەش چەوری زیاتر لە ژێر پێستی ورگدا کۆدەبێتەوە.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی تایبەت بە بواری تەندروستی بڵاویکردووەتەوە:" کەمخەوی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هۆرمۆنی لبتین لە لەشدا، کە وادەکات لەش هەست بەتێری بکات، لەگەڵ ئەوەشدا هۆرمۆنی گریلین زیاد دەکات، کە ئەم هۆڕمۆنەش وادەکات لەش هەست بە برسێتی بکات، بەوەش کەسەکە خواردنی زیاتر دەخوات و دەبێتە هۆی گەورەبوونی ورگی ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێویستە لایەنی کەم هەموو کەسێک شەوان هەشت کاتژمێر بخەوێت، هەر یەک کاتژمێرێک خەوتنی کەمتر نزیکەی ١٢ گرام چەوری لە ورگ زیاتر دەکات ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×