پەكەكە شەهیدبونی "سەرحەد ڤارتۆ"و چوار گەریلای دیكەی راگەیاند
  2019-07-17       1736       

پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) شەهیدبونی پێنج گەریلای بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە راگەیاند كە دوان لەوانە ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكەن و یەكێكیان سەرحەد ڤارتۆ-یە كە پێشتر وتەبێژی پەكەكە بو.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی فوڕات نیوز، كۆمیتەی پشتیوانی لە خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە، لە پەیامێكدا بۆ خانەوادەكانیان، شەهیدبونی پێنج گەریلای راگەیاندوە كە رۆژی 21ی ئازاری ئەمساڵ بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە لە هەرێمە پاراستنی مەدیا شەهید بون.

ئەو پێنج گەریلا شەهیدە پێكهاتون لە هەریەك لە سینانی سور(عەلی ئاکتاش)، ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە، سەرحەد ئەمانوس-ڤارتۆ(ئەمروڵا دورسون) ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکەو وتەبێژی پێشوی پەكەكە، ناڤدار سنگەر(میکایل ئۆزدەمیر)، سەرحەد شەفەک(ڤەهیپ تەکین)، شیار فەرشین(جەلال ئۆزتورک).

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×