كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی باشوری كوردستان
  2019-07-17       834       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(چوارشەممە) و سبەی(پێنجشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی راگەیاندو دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە دو رۆژی رابردودا رویان لەنزم بونەوە كردبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان ساماڵ دەبێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ لەهەولێر 38، لەسلێمانی 38، لەدهۆك 38 و لەكەركوك 40 پلەی سەدی دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، كەشناسی پێشبینی كردوە كە ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان دیسان ساماڵ بێت.

بەپێی پێشبینی كەشناسی، سبەی پلەی گەرمی لەهەولێر 39، لەسلێمانی 39، لەدهۆك 39 و لەكەركوك 41 پلەی سەدی دەبێت.

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×