مەسرور بارزانی: بەمزوانە لیژنە پەیوەندیدارەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەست بە گفتوگۆی زیاتر دەكەن
  2019-07-17       477       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەمزوانە پەیوەندیدارەكانی نێوان هەولێرو بەغدا گفتوگۆی زیاتر دەكەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستور.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو وتانەی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتون لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی باڵای بەریتانیا كە پێكهاتبو لە جه‌نه‌ڕاڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر، راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆن ویلیكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و جه‌یمس سۆرنتن، كونسڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

راگەیەندراوەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە وەفدی میوان سه‌ره‌تا پیرۆزباییان له‌ سه‌رۆكی حكومەت كرد بەبۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نوێ و سه‌ردانی وەفدی باڵای هه‌رێمی كوردستانیشیان بۆ به‌غدا به‌ گرنگ و پێویست ناوبرد.

هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگی به‌رده‌وامبونی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرا.

دواتر سه‌رۆكی حكومەتی هەرێم سوپاسی وەفدی میوانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌مزوانه‌ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستور.

هەروەك له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ گرنگی به‌رده‌وامبونی هه‌ماهه‌نگی له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جموجوڵه‌كانی داعش درا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×