له‌ماوه‌ی 24 كایژمێری ڕابردوودا له ئه‌نجامى سێ روداوى هاتوچۆدا له سنورى پارێزگاى سلێمانى، پێنج كه‌س بوونه قوربانى.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له فه‌یسبووك، ئامارى روداوه‌كانى هاتوچۆى ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردووى له سنورى پارێزگاى سلێمانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌پێى ئاماره‌كه "سێ روداوى هاتوچۆ رویانداوه و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س بریندار بون".