سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر رایگه‌یاند "ده‌یان دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى ره‌وانه‌ى دادگاکان كراون"، ئەو دەڵێت "پێویسته به‌رپرسه باڵاكان فۆڕمی تایبه‌ت به‌ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه".
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تەمموزی 2019، حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "تاوه‌كو ئێستا 72 دۆسیه‌مان تایبه‌ت به‌گه‌نده‌ڵى، ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه كردووه، 20 دۆسیه‌مان ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند كردووه، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌و بڕیاری دادگای پێده‌رچوه 17 دۆسیه بوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو "45 دۆسیه‌ى هه‌واڵده‌ری و 250 داوای سزای دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵی تۆماركراون و 105 دۆسیه‌ش له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ن".
له باره‌ی فۆرمی ئاشكراكردنی سامانی به‌رپرسانه‌وه، حاكم ئه‌حمه‌د وتی "ئه‌و پرسه پابه‌ندییه‌كی یاساییه‌و به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌موو به‌رپرسێك كه یاساكه ئاماژه‌ی پێكردووه، ده‌بێت ئه‌و فۆرمه پڕ بكه‌نه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و فۆرمه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، تۆمه‌تبار نین و ئه‌وه پابه‌ندییه‌كی یاساییه و له 80 وڵاتی جیهان ئه‌و سیستمه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. هه‌ر بۆیه نوسراومان بۆ كابینه‌ی نوێ كردووه و تێیدا داوامان كردوه، ناوی به‌رپرسه نوێیه‌كانمان بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین فۆرمی ئاشكراكردنی سامانیان بۆ بنێرین".