چۆنیەتی کوشتنی دبلۆماتکارەکەی هەولێر بەپێی گێڕانەوەی تورکەکان
  2019-07-18       3509       

ئاژانسی ئەنادۆڵ لەراپۆرتێکیدا چۆنیەتی کوشتنی دبلۆماتکارەکەی کونسڵخانەی گشتی تورکیا لەهەولێری بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت "یەکێک لەهێرشبەرەکان بریندار کراوە".


ئاوێنە: بەپێی گێڕانەوەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، کاتژمێر ١١.٥ خولەکی دوێنێ چوارشەممە، ٣ کەس بەئوتومبێڵێک کە ژمارەکەی ساختە بوە، هاتونەتە بەر ریستۆرانتەکەو پاش کەمێک چاودێری کردنی دەوروبەری ریستۆرانتەکە، سواری ئوتومبێلەکەیان بونەتەوەو رۆشتون.
پاش نیو کاتژمێر جارێکیتر گەڕاونەتەوەو ئەمجارەیان ٤ کەس بون، ٢ کەسیان لەئوتومبێلەکە دابەزیون‌و چونەتە ناو ریستۆرانتەکەوەو لەتەنیشت ئەو مێزە دانیشتون کە جێگری کونسلی تورکیا لەهەولێر لەگەڵ هاوڕێکانی لەسەری دانیشتون.
کاتێک جێگری کونسول داوای حسابی کردوەو یستویانە بڕۆن، دو کەسەکە هەڵساون‌و تەقەیان لێکردون‌، پاشان بەپەلە رایانکردوەتە دەرەوە.
بەپێی گێڕانەوەکەی ئاژانسی ئەنادۆل، پاسەوانێکی دبلۆماتکارە تورکەکە تەقەی کردوە‌و یەکێک لەهێرشبەرەکانی بریندار کردوە، بەڵام فریای ئەوە کەوتوە بچێتەوە ناو ئوتومبێلەکەی‌و هەر چواریان هەڵبێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×