بۆمبێك هەڵدەدەرێتە ماڵی سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای داقوقەوە
  2019-07-18       759       

دو كەس كە ماتۆڕسكیلێكیان پێبوە، بۆمبێك هەڵدەدەنە ماڵی سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای داقوقەوە و هەڵدێن. بۆمبەكە نەتەقیوەتەوە و لەلایەن پۆلیسەوە هەڵدەگیرێتەوە، بەڵام سەرۆكی ئەنجومەن داوای لێكۆڵینەوە دەكات.

ئاوێنە: بەپێی ماڵپەڕی "كەركوك ناو"، روداوەكە درەنگانێكی شەوی رابردو لەگەڕەكی ئیلخانی داقوق رویداوە، بەپێی كامێرای چاودێری ئەو دو كەسەی بۆمبەكەیان هەڵداوە دەموچاوی خۆیان پێچابو.

جەلیل ئیبراهیم، سەرۆکی ئەنجومەنى قەزاى داقوق بە (کەرکوک ناو)ى وت"بۆمبەكە كەوتۆتە باخچەی ماڵەكەم، بەڵام خۆشبەختانە نەتەقیوەتەوە، دەزگا ئەمنییەكانم لە روداوەكە ئاگاداركردەوە و بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تەمموز، بۆمبەكەیان هەڵگرتەوە".

وتیشی "من هیچ كێشەیەكم لەگەڵ كەس نییە، تەنیا كاری خۆم بەپێی یاسا كردوە، هیوادارم دەزگا ئەمنییەكان بەشێوەیەكی پڕۆفیشناڵ لێكۆڵینەوەكە ئەنجام بدەن".

جەلیل ئیبراهیم لە نەتەوەی توركمان لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای داقوقە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×