پێنج هەزارو 444 حاجی گەیشتونەتە سعودیە
  2019-07-20       620       

تیمی راگەیاندنی حەج و عومرەی سەربە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، تا ئێستا پێنج هەزار و 444 حاجی لەهەرێمی كوردستانەوە گەیشتونەتە سعودیەو لەو ژمارەیەش هەزار حاجی گەیشتونەتە مەککە.

ئاوێنە: کاروان ستونی، لە تیمی راگەیاندنی حەج و عومەرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند"رۆژانه‌ هاتنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌‌ به‌رده‌وامه‌ و بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كی كردوه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ حاجیان و دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆیان''.

به‌ پێی راگه‌یاندراوێكی تیمی حاجیانی كوردستان''رۆژانه‌ حاجیانی كوردستان له‌ رێگه‌ی هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ شاری مه‌دینه‌ و دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌ره‌و شاری مه‌ككه‌ سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن''.

بە وتەی کاروان ستونی''تا ئێستا پێنج هەزار و 444 حاجی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتونەتە سعودیه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی هەزار حاجی گه‌یشتونه‌ته‌ شاری مه‌ككه".

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە چوار هەزار و 181 کەس سەفەری حەج دەکەن كه‌ بۆ ئه‌مساڵ ژماره‌كه‌ زیادی كردوه‌، نرخی ئاسایی حەجیش چوار هەزار و 200 دۆلارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×