هاوسه‌رۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هەدەپە) له‌دانیشتنی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی له‌دادگای سه‌ربازی ئه‌نقه‌ره، ڕوی كرده دادوه‌ری دۆسیه‌كه‌و وتی: من کوردم‌و وڵاتم کوردستانه.
ئاوێنه: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌باره‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی كه له‌زیندانی سینجانی ئه‌نقه‌ره به‌رێوه‌چو رایگه‌یاند ''هه‌ندێک که‌س کە ئێمه وشه‌ی کورد‌و کوردستان به‌کارده‌هێنین ته‌حه‌مول ناکه‌ن، دادوه‌ری دۆسیه‌كه‌شم له‌و که‌سانه بو که توانای بیستنی وشه‌ی کورد‌و کوردستانی نییه''.
ده‌میرتاش وتی "دادوه‌ری دۆسیه‌كه‌م به‌پیتی لاتینی وشه‌کانی کورد‌و کوردستانی به‌فۆنتی بچوک نوسیوه (له‌کاتێکدا لەزمانی ئینگلیزی‌دا ده‌بێ ده‌ست‌پێکردنی هه‌ندێک ناوی تایبه‌ت وه‌ک کورد یان کوردستان به‌پیتی گه‌وره‌ی "K" بێت".
وتیشی "دادوه‌ر وشه‌کانی کورد {Kürt}و کوردستان {Kürdistan}ی به‌پیتی بچوکی {k} نوسیوه. ئه‌م بابه‌ته بۆ بچوک کردنه‌وه‌ی وشه‌کان به‌و شێوه‌یه نووسراوه‌و ده‌ریده‌خات دادوەرەکە تا چ راده‌یەک داوه‌ریی له‌باره‌ی بابه‌ته‌که ده‌کات‌و روانینی سیاسی بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه چۆنه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له كاتی به‌رێوه‌چونی دادگایه‌كه‌دا روم كرد‌و داوه‌رو پێموت ''من کوردم‌و وڵاتم کوردستانه، تا ئه‌و کاته‌ی که ئێوه به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ من ده‌که‌ن من نه‌ک هه‌ربه پیتی گه‌وره سه‌ره‌تای وشه به‌ڵکو به‌سه‌رجه‌م پیته گه‌وره‌کان دەنوسم‌و ده‌خوێنمه‌وه: من کوردم و وڵاتم کوردستانه. وشه‌ی کوردستان نه‌ک هه‌ر به‌پیتی یه‌که‌م به‌ڵکو به‌سه‌رجه‌م پیته گه‌وره‌کان ده‌نوسم".