ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس بانگێشت دەكات
  2019-07-20       595       

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو ناڕەزاییانەی لەبارەی پێوەری ئاوی ماڵان دروست بووە، 12 بەرپرسی پێوەندیدار بەو بابەتەوە بانگێشت دەكات.

ئاوێنه‌: به‌ گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتووه‌ ''ڕۆژی دووشەممه‌ كۆبوونەوەكە ئەنجام دەدرێت, بەهۆی ئەوەی نیگەرانی لای هاوڵاتییان لەسەر پێوەری ئاوی ماڵان دروست بووە، بۆیە بڕیار دراوە كە ژمارەیەك بەرپرسی پێوەندیدار بانگێشتی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانییەكان بانگێشت بكرێن  و ئەو پرسە بە وردی تاوتوێ‌ بكرێ‌''.

ئەو بەرێوەبەرانی بانگێشت كراون بریتین لە (بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، قایممقایمی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری ئاوی گەرمیان، بەڕێوەبەری ئاوی دەروبەری سلێمانی، بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بەڕێوەبەری ئاوی قەڵازێ، بەڕێوەبەری ئاوی چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری ئاوی كەلار و بەڕێوەبەری ئاوی سەیدسادق).

پێوەری ئاوی ماڵان،  ناڕەزایی زۆری لای هاووڵاتییان دروستكردوه‌، چونكە ماڵ هەیە لەماوەی دوو مانگ زیاتر لە پێنج ملیۆن پسوولەی ئاوی بۆ گەڕاوەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×