ئەحمەدی حاجی رەشید: عێراق داوای 26 ملیار دۆلار لە توركیا دەكات
  2019-07-20       3974       
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای دەكات، ''عیراق داوای ٢٦ملیار دۆلار قەرەبوو له‌ توركیا دەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی چوار کەسیان پێکهێناوە''.

ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كورد لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، ''یەكێك لەودۆسیانەی كە هەستیارن كێشەی نیوان عیراق و توركیایە، لە ساڵی 2014 و لە سەردەمی نوری مالیكیدا عیراق سكاڵایەكی لەسەر توركیا لە ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی ناسراو بە  (ICC)تۆمار كردوە''.

ناوبراو ده‌ڵێت ''عیراق داوای 26 ملیار دۆلار قەرەبوو لە توركیا دەكاتەوە و بۆ بەردەوامیدانیش بەو دۆسیەیە، حسین شەهرستانی لە 26ی نیسانی 2019جا  بانگ كراوە بۆ فەرەنسا تا شایەتی بدات''.

ئەحمەدی حاجی رەشید ئاشكراشیكردوە كە بۆ دۆسیەكە لیژنەیەكی پەرلەمانی پێكهاتووە كە لە ئەندامانی 4 لیژنەی گرنگ پێكدێن، ئەوانیش لێژنەكانی دارایی و دەرەوە و یاسایی و وزەیە، دەشڵێت ''كە لیژنەی دارایی، خودی ئەحمەدی حاجی رەشیدیان بۆ بۆ نوێنەرایەتی لەو لیژنەیەدا دیاریكردوە''.

راشیگەیاندوە ''زۆریك لە بەڵگەنامەكانی لایە كە 72 لاپەرەن و هەوڵ دەدات هاوڵاتیانی لێ ئاگادار بكاتەوە، جەختیشكردوەتەوە:"بەڵگەنامەكان شتی زۆر هەستیاری تێدایەو توركەكان هەستیان بەوە كردوە كە ئەو سكاڵایە دەدۆڕێنن، بۆیە زۆر بەو لیژنەیە شپرزە بوون".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×