چلەى رێبەند فه‌رهاد بەڕێوەدەچێت
  2019-07-20       964       
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت ''سبه‌ی رێوڕەسمى چلەى (رێبەند فەرهاد) لە گردى زەرگەتە بەڕێوەدەچێت''.

ئاوێنه‌: بڕیارە سبەینێ رۆژى یەکشەممە ٢١ ته‌موزی ٢٠١٩،  لە هۆڵى زەرگەتە لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان رێوڕەسمى چلەى (رێبەند فەرهاد) بەڕێوەبچێت كه‌ تاكو ئێستا کەیسەکەی هیچ هەنگاوێکی یاسایی نەبڕێوە.

‎شه‌وی سێشه‌ممه‌ 11/6/2019، لە ئەنجامى دروستبونی ئاڵۆزیی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری "سکیوریتی"، رێبه‌ند فه‌رهاد هەڵسوڕاوى  بزوتنەوەى گۆڕان شه‌هید بوو، كه‌ تاكو ئێستا کەیسەکە هیچ  به‌ره‌وپێش چونێكی یاسایی نەبڕێوە. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×