مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی روداوەکەی هەولێر بڵاوکردەوەو دەڵێت "داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه ناو كوردستان".
ئاوێنە: مەسعود بارزانی لەپەیامەکەیدا به‌گه‌رمی ده‌ستخۆشی لەئاسایش‌و دژه‌تیرۆرو سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ده‌كات كه توانییان به‌زووترین كات تۆمەتبارانی روداوەکەی هەولێر دەستگیر بکەن، کە تورکێک‌و دو هاوڵاتی هەرێمی کوردستانی تیادا بونە قوربانی.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی-یە:
دوای كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی٧ی٢٠١٩، كه له یه‌كێك له رێستورانه‌كانی هه‌ولێر ڕووی دا و دیپلۆماتكارێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی سڤیلی كوردستان بوونه قوربانی، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆری كوردستان توانییان ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كه و هاوكارێكیان ده‌ستگیر كرد.
زۆر به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له قاره‌مانه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م كه توانییان به زووترین كات تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن و وه‌ك هه‌میشه سه‌لماندیان كه جێ متمانه و شانازین.
هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست كه له‌و ماوه‌یه‌دا هاوكار و پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌كان بوون. خه‌ڵك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان جارێكی دی سه‌لماندیان كوردستان هه‌رگیز نابێته پێگه‌ی تیرۆر و هیچ تاوانبارێكیش له چاوی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و هه‌ڵۆكانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ون نابێت.
هه‌ر لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه ناو كوردستان و نه‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی كوردستان.
مسعود بارزانی
٢٠ـی٧ـی٢٠١٩