پەرلەمانتارانی هەدەپە: بە هەموو توانایه‌کەوە پشتگیری لە دێرسیم داغ دەکەین
  2019-07-22       1683       

فراکسیۆنی هەدەپە  لەپەرلەمانی تورکیا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئێمە پەرلەمانتارانی هەدەپە بەهەموو توانایه‌کەوە پشتگیری لەدێرسیم داغ دەکەین و بەردەوامین بۆ دەستە بەر کردنی ئاشتی و ئارامی و ئازادی و داوا لە هەموو مرۆڤێک بە تایبەت ژنان دەکەین ڕێ لە بەدناوکردنی پەرلەمانتارەکەی هەدەپە بگرن".

ئاوێنه‌: پەرلەمانتارانی هەدەپە پاش ناساندنی مەزڵووم داغ برای دێرسیم داغ پەرلەمانتاری تورکیا سەر بە پارتی کوردی دیموکراتیکی گەلان وەکو کەسی سەرەکی هێرشکردنە سەر کارمەندانی کونسۆڵخانەی تورکیا لە هەولێر و گوشار خستنەسەر ئەو نوێنەرە ڕایانگەیاند ''نابێت بە بیانوی ئەوەی یەکێک لەهێرشبەرانی رێستۆرانتەکەی هەولێر، برای پەرلەمانتارێکی هەدەپە بوە، پارتەکەیان و ئەو پەرلەمانتارەیان بکرێتە ئامانج''.

راشیانگەیاند "ئێمە بەهەمو شێوەیێک ئەو هێرشە و کوشتنی ئەو سێ کەسە لە هەولێر ئیدانە دەکەین، هاوکات دژی هەموو توندوتیژییێک دەوەستینەوە و پێویستە لایەن پەیوەندیدارەکان، ئامانج و هۆکاری هێرشەکە رون بکەنەوە، پێش ئەوەی وەک بیانویەک بۆ بە ئامانجگرتنی هەدەپە و پەرلەمانتارەکانی بەکاربهێنرێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×