عادل عەبدولمەهدی سەردانی ئێران دەکات
  2019-07-22       587       

ئاژانسی RT ئاشکرای کرد  ''ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تەهڕانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات''.

ئاوێنه‌: چەند سەرچاوەیەک بەو ئاژانسە روسییەیان راگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا لەگەڵ ئەو ئێران دەکات.

هاوکات لە هەواڵەکەی ئەو پێگە رووسییە ئاماژە بەوەکراوە کە عێراق هەوڵی هێورکردنەوەی ئەمریکا و ئێران دەدات. بۆ ئەم مەبەستەش دوو شاندی ناردۆتە واشنتۆن و تاران بۆ گفتوگۆکرد.

هەروەها باس لەوەش دەکرێت کە عێراق نایەوێت ببێتە نێوەندگیر لە نێوان ئەو دوو وڵاتە، بەڵکو تەنها بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە هەوڵ دەدات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×