نرخی نەوت لە بەرزیدایە
  2023-07-14       739       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە بەرزیدا مایەوە، بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەرو 81 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 76 دۆلارو 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزتر لەو نرخانە مامەڵەی پێوەكراو بەڵام كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

نرخی نەوت ماوەی چەند رۆژەكە روی لە بەرزبونەوە كردوە ئەوەش بەهۆی راوەستانی هەناردەی نەوت لە لیبیاو نەیجیریاوە هەروەها بەهۆی بەهۆی بوژانەوەی هیوای بەرزبونەوەی ئاستی خواست لەسەر نەوت بەهۆی دابەزینی ئاستی هەڵاوسان لە ئەمریكا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×