پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر كۆی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان راگرت
  2019-07-22       727       

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، دەنگدانی لەسەر كۆی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان راگرت تا ئەو كاتەی پرسی پارێزگای كەركوك یەكلایی دەكرێتەوە.

ئاوێنە: حسێن عوقابی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی "سومەریەنیوز"ی راگەیاند"دەنگدان لەسەر كۆی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان راگیرا تا ئەو كاتەی پرسی هەڵبژاردنی كەركوك یەكلایی دەكرێتەوە."

حسێن عوقابی وتیشی"لەئێستادا گفتوگۆ بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە بەڕێوەدەچن و دوای یەكلاكردنەوەی پرسەكەش دەنگ لەسەر كۆی هەمواری یاساكە دەدرێت."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر 20 بڕگەی پڕۆژەی هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×