عادل عەبدولمەهدی: حکومەتی هەرێم نەوت رەوانە نەکات، موچەی فەرمەنبەرانی نادەین
  2019-07-23       2070       

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەریمی کوردستانی عێراق رایگەیاند ''ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق و سۆمۆ، نەکات ئەم بڕە لەپشکی بودجەدا دەبڕدرێ''. 

ئاوێنه‌: عادل عەبدولمەهدی دەربارەی کێشەی ناردنی بودجەو رادەستکردنی برە نەوتی دیاریکراو لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغداد، بەڕۆژنامەنوسانی راگەیاند ''ئێمە پابەندین بەیاسا، كه‌ یاسای بودجەی عێراق دەڵی دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی دەوڵەتی عێراق و سۆمۆ بکات، ئەگەر رادەستی نەکات ئەم بڕە لەپشکی بودجەدا دەبڕدرێ و ئێمە ئەمە دەکەین، ئەمە رێک ئەوەیە کە دەیکەین''.

عەبدولمەهدی راشیگەیاند ''ئەگەر ٢٥٠ هەزارو نرخی بەرمیلی نەوت لێکبدەی، ئەو بڕپارەیە دەردەچێ کە بەکوردستانی دەدەین‌و نزیکەی نیوەی پشکی لێبڕدراوە بەرامبەر ئەو نەوتەی رادەستی ناکات، بەڵام موچە، من نەمسەپاندوەو هەموو موچەکان لەسەردەمی حکومەتەکەی عەبادییەوە هات‌و هیچمان نەخستووەتە سەری و میلاکی نوێ نییە''.

لەلایەکی دیکەوە عادل عەبدولمەهدی دەربارەی پێدانی موچەو ناردنییەوە وتی، ''هەمو موچەکان ئێستا دەدرێن لەچوارچێوەی بودجەی عێراق‌و بەشێوەیەکی یاسایی دەدرێن، پێموایە ئەمە خەڵکی کوردستان دڵخۆش دەکات، ئەمە رۆڵەکانی یەک نیشتمان بەیەک نیشتمان دەبەستێتەوە زیاتر لەوەی کێشە دروست بکات. سەبارەت بە جێبەجێکردنی بودجەش ئەوا ئێمە لە بابەتەکانی دیکە دەبڕین بەدەر لەرزقی هاوڵاتی''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×