نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-07-21       774       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتەوە سەرو 80 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاوی برێنت 70 سەنت بەرزبۆتەوەو لەلە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل  بە 80 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 76 دۆلارو 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هیوای بوژانەوەی ئابوریی چین، كەمبونەوەی نەوت لە كۆگاكانی ئەمریكا، كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەری سەرەكی نەوت، چەند هۆكارێكی بەرزبونەوەی نرخی نەوتن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×