هاتوچۆی هەولێر شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەكات كە رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین بەكارنەهێنن بەهۆی ئەوەی ئەو رێگایە لە بەفر پاك نەكراوەتەوەو لەئێستاشدا بەستویەتی و بۆتە شەختەو بەستەڵەك.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاندوە"سه‌رجه‌م شوفێران وهاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا رێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان كه بۆسه‌ر چیای سه‌فین ده‌چێت له مه‌فره‌قه‌كه‌وه بۆسه‌ر شاخی سه‌فین پاك نه‌كراوه‌ته‌وه له‌به‌فر به‌هۆی رێژه‌ی زۆری به‌فره‌كه و له‌كاتی ئێستادا به‌ستویه‌تی و بۆته شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌ك بۆیه به رێگایه‌كی مه‌ترسیدار داده‌نرێت."
وتوشیەتی"داوا له‌شوفێرانی به‌ڕێزمان ده‌كه‌ین كه‌وا ئه‌م رێگایه به‌كار نه‌هێنن تاكوپاك ده‌كرێته‌وه و شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌كه نامێنێت."
بەڕێوەبەرایەتییەكە داواشی كردەوە كە بۆ گرتنی وێنەیەكی ناو بەفر خۆیان توشی كێشە نەكەن چونكە بەوتەی هاتوچۆی هەولێر بەو دۆخەی ئێستای رێگاكەو بەهۆی نزمبونەوەی پلەی گەرماوە تیمەكانی بەفر راماڵینیش كارەكانیان سەخت بوە.