نرخی نەوت 82 دۆلاری تێپەڕاند
  2023-07-24       829       

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 82 دۆلاری تێپەراند، ئەوەش بۆ یەكەمجارە لەماوەی سێ مانگی رابردودا نرخەكەی دەگاتە ئەو ئاستە.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 78 دۆلارو 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەر لە رێكخراوی ئۆپیك پڵەس هەروەها زیادبونی خواست لەسەر بەنزین لە ئەمریكاو هیوای پشتیوانی حكومەتی چین لە سیاسەتی ئابوری وڵاتەكەی، لەپاڵ چەند هۆكارێكی دیكەدا، لە پشت بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×