دۆلاری ئەمریکی 155 هەزار دیناری تێپەڕاند
  2023-07-26       888       

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە بەرزبوونەوەی بەهاکەی بۆ سەروو 155 هەزار کرایەوە.

ئاوێنە: بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ سێشەممە بە 155 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لەکاتێکدایە دوو رۆژ بەر لە ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی لەوبارەیەوە دەرکرد، راشیگەیاند سزای هەر بانکێک دەدەن دۆلار بە نرخی فەرمی گرانتر بفرۆشن.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دوای ئەوە هات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر 14 بانکی عێراقیدا سەپاند و مامەڵەکردنی دۆلاری لەلایەن ئەو بانکانەوە قەدەغەکرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×