باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشوری كوردستان
  2019-01-18       631       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی بڵاوكردەوە و دەڵێت؛ ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكان نیمچە هەور دەبێت بەڵام لەناوچە شاخاوییە سنورییەكانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەفرێكی كەم دەبارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئاسمانی سەرجەم شارەكانی باشوری كوردستان ئەمڕۆ(هەینی) نیمچە هەور دەبێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەر ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی باكوری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێرو ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی بەفرێكی كەم دەبارێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش هێمای بۆ ئەوە كردوە كە ئاسمانی سەرجەم شارەكان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵەهەوری جیاجیاو هەروەها ئەگەری دروستبونی تەمە بەتایبەتی لەكاتەكانی بەیانی زودا.

كەشناسی هەرێمی پێشبنیشی كردوە كە نزمترین پلەی گەرما بۆ سبەینێ لە هەولێر 1-، لەسلێمانی 3-، لەدهۆك 0 و لەكەركوك 1 پلەی سەدی بێت.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×