مامەڵەكردن و بەكارهێنانی شروبی "كۆڵد ئاوت" لە هەرێم راگیرا
  2023-08-03       1098       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاریاندا به‌ راگرتنی مامه‌ڵه‌كردن و به‌كارهێنانی ده‌رمانی كۆڵد ئاوت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی بڵاوبونەوەی هەواڵێک لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک لە ناوخۆو دەرەوە سەبارەت بە دەرمانی کۆڵد ئاوت (Cold out)ی کارگەی بەرهەمهێنی هیندی (Fourrts)، هاوڵاتیانی ئاگاداركردۆتەوەو رایگەیاندوە، "دوای بەدواداچونی وردی زانستی و پیشەییانەی خۆمان بۆ هاوڵاتیانمان ڕونی دەکەینەوە کەوا دەرمانەکە بەشێوەیەکی فەرمی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوەو هەڵسەنگاندنی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوەو کارگەی بەرهەمهێن تۆمارکراوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان."

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو نمونانەی کە ئاژانسی بلومبێرگ لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی پێکردون کە گوایە هەڵسەنگاندنی تاقیگەییان بۆ ئەنجامدراوە تەنها لەشاری بەغدا وەرگیراون و وتوشیەتی"لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا دەرمانەکە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نەبوە."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "بۆ دڵنیابونەوە لە سەلامەتی دەرمانەکە و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان" ئەم بڕیارانەیان داون:

1.راگرتنی مامەڵەکردن و بەکارهێنانی دەرمانەکە.

2.ڕاکێشانەوە(Recall)ی هەمو ئەو ژمارە باجانەی کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بونیان هەیە.

3.هەڵپەساردنی کارگەی بەرهەمهێنەرو راگرتنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی کارگەکە تا دەرچونی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×