ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی هەفتەیه‌كی سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینار بووە
  2023-08-05       863       


ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ داهاتی یەک هەفتەی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 16 ملیار دینار بووە، ئەوەش بەراورد بەهەفتەی پێشتری زیاتر لە 7 ملیار دینار کەمیکردووە.
 
ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی‌ ماڵپەڕی شەفافییەت، لەرۆژی 29ی تەمموز بۆ 4ی ئاب، داهاتی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین 16 ملیارو 221 ملیۆن و 454 هەزار و 780 دینار بووە.
 
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، داهاتی سنورەکە لەرۆژی 22ی تەمموز بۆ 28ی تەمموز، 23 ملیارو 756 ملیۆن و 274 هەزارو 916 دینار بووە، بەوەش دوایین هەفتە بەراورد بەهەفتەی پێشتری، داهاتی ئەو ناوچانە زیاتر لە 7 ملیار دینار کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت لەهەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمی "بەسیستمکردن‌و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاوڵاتیان لەدامودەزگاکانی حکومەت"ی بەرزکردووەتەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×