پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش بۆ پێكهاته‌كانی خورماتو، چه‌ند مانگێكه چاوه‌ڕێی واژۆیه‌كه له حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه و نه‌كراوه، به‌وپێیه‌ی هێشتا وه‌زیری نوێی ناوخۆ هه‌ڵنه‌بژێردراوه.
ئاوێنە، كەركوك ناو: هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، له ئابی ساڵی رابردودا پێشنیاری پێكهێنانی هێزێكی 450 چه‌كدارییان بۆ قه‌زای خورماتو، له گه‌نجانی توركمان، كورد و عه‌ره‌ب كرد، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر پێكهاته‌و 150 ناو پێشكه‌شبكات.
عه‌لی حسێنی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتو كه هاوكات یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و سنوره‌دا به (كه‌ركوك ناو)ی وت“هەمو فایلەکانی پێكهێنانی ئه‌و هێزه ئامادەیە و چاوەڕێین وەزیری ناوخۆ ئیشی لەسەر بکات.”
پێكهێنانی ئه‌و هێزه واژۆی وه‌زیری ناوخۆی ده‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی حسێنی، له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌و وه‌زاره‌ته وه‌زیری نییه‌و ده‌ستبه‌كارنه‌بوه، بۆیه پرۆسه‌كه دواكه‌وتوه.
ئه‌و لێپرسراوه له پێكهاته‌ی توركمان جه‌ختیكرده‌وه“پەشیمان نەبوینەتەوە لەپێکھێنانی ئەو ھێزەو سه‌دله‌سه‌د دەبێت پێکبھێنرێت، چونکە زۆر گرنگە بۆ خورماتو.”
حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می 2018وه ماتمانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هێشتا چه‌ند وه‌زاره‌تێكی پڕنه‌كردۆته‌وه، له نێویاندا وه‌زیری ناوخۆ به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه.
محه‌مه‌د مه‌حمود قادر، جێگری لێپرسراوی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت “بڕیاردراوه ھێزێکی نیەتپاکی هاوبه‌ش لەنێوان هه‌رسێ نەتەوەکەدا پێکبھێنرێت، .. چونکە وتیان ئەم ھێزە غەریبانە تاھەتایە لەخورماتو نامێننەوە و پێویستە ئەم ھێزە ھاوبەشە دروستبکرێت.”
بڕیاره ئه‌و هێزه‌ی خورماتو ببێته به‌شێك له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقەو لهسه‌ره‌تای ساڵی رابردوه‌وه ره‌وانه‌ی قه‌زاكه كرا، دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منییان وه‌رگرت به‌شێكی زۆر له خێزانه ئاواره‌كانی كورد گه‌ڕانه‌وه و داوایانكرد ئه‌و هێزه نه‌كشێته‌وه.
بە وتەی لێپرسراوەكەی یەكێتی “ھەر سێ نەتەوەکە ناومان ناردوە بۆ به‌شداری له‌و هێزه‌دا و چۆته به‌غدا، ناوەکان لەوەزارەتی ناوخۆیە، تائێستا دەنگی نییە و نازانین لەسەرچی وەستاوە.”
قەزای خورماتو، تاكە ناوچەی جێناكۆكی نێوان هەردو حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستانە لە پارێزگای سەڵاحەدین، دانیشتوانەكەی لە توركمان، كورد‌و عەرەب پێكهاتون.