2019-07-27   739     
راگەیەندرا کە وەزارەتی بەرگری عێراق دووەم کاروانی زرێپۆشی جۆری ''BMP-3''ی لە رووسیا وەرگرتووە.
ئاوێنه: بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵ كه له سهرچاوهیهكی وەزارەتی بەرگری عێراق، وهریگرتووه، لە چوارچێوەی گرێبەستەکەدا، دووەم کاروانی زرێپۆشی جۆری ''BMP-3''ی لە رووسیاوە گەیشتووەتە عێراق.
هاوكات سەرچاوەکە ژمارەی ئەو زرێپۆشانەی ئاشکرانەکرد کە لە چوارچێوەی دووەم کارواندا لە رووسیاوە گەیشتوونەتە عێراق.
لە ماوەکانی رابردوودا، عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی ٣٠٠ زرێپۆشی جۆری ''BMP-3'' لەگەڵ رووسیادا واژووکردبوو و بەپێی گرێبەستەکە دەبێت تا ساڵی ٢٠٢٢، رووسیا ئەو ٣٠٠ زرێپۆشە رادەستی عێراق بکات.
لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٨دا، عێراق لە چوارچێوەی گرێبەستەکەدا، یەکەم کاروانی زرێپۆشی جۆری BMP-3″''ی لە رووسیا وەرگرتبوو.
لە ئێستادا سوپای عێراق خاوەنی تەنکی جۆری ''Abrams'' و ئەمریکی، ھەروەھا تانک و زرێپۆشی رووسی و بولگارییە، بەدەر لەوەش ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ''16-F''ی ئەمریکی و ھەروەھا ''Sukhoi''ی رووسی و ''50-T''ی کۆریای باشووری ھەیە.