2019-07-30   928     
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند ''له پیلانی وه‌زاره‌ته‌که‌یاندایه هێڵه ئاسنینه‌کان نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه و عێراق و تورکیا به هێڵی ئاسن ببه‌ستن به‌یه‌که‌وه''.
ئاوێنه: عه‌بدوڵڵا لوعه‌یبی, وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند ''كۆمپانیای هێڵی ئاسنین قۆناغی قه‌یرانی تێپه‌ڕاندووه و ئێستا له‌به‌ره‌وپێشچونی باشدایه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌ودای نێوان هه‌ر دوو شاری به‌سره و به‌غدا له (10) سه‌عاته‌وه که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ حه‌وت سه‌عات''.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه کرد که پلانیان هه‌یه هێڵی ئاسنی ده‌ره‌کی له نێوان عێراق و تورکیا، عێراق و کوه‌یت دروست بکه‌ن به‌ڵام پێویسته گفتوگۆی جیدی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان بکرێت چوونکه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به دۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌وه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه که به‌پێی پلانه‌که هێڵه ئاسنینه‌کانی نێوان به‌سره و سامه‌ڕا و بێجی نۆژه‌نبكه‌نه‌وه، هێڵی نوێش دروست بکرێت له نێوان مووسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق له کاتێکدا پێشتریش دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: ''پلانێکی چوار ساڵه‌یان بۆ چاککردنی ڕێگاوبانه‌کان له‌به‌رده‌ستدایه و دروست کردنی هێڵی ئاسنیش به‌شێکه له پلانه‌که‌یان''.