له‌مه‌ودوا عادل عەبدولمەهدی‌ کۆنگرەی‌ رۆژنامەوانيی ئەنجام نادات
  2019-07-30       1475       
عادل عەبدولمەهدی‌

نوسینگەی‌ تایبه‌تی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ سەرۆکوەزیرانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌مه‌ودوا ناوبراو کۆنگرەی‌ رۆژنامەوانی هەفتانە ئەنجام نادات.

ئاوێنه‌: له‌و كاته‌وه‌ كه‌ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ وه‌رگتووه‌، عادل عەبدولمەهدی‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ هه‌مو هه‌فته‌یه‌ك كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ساوده‌كردو وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ رۆژتامه‌نوسانی‌ ده‌دایه‌وه‌.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ نوسینگه‌ی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ رایگه‌یاند، سەرۆکوەزیران ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانییانەی كە هەفتانە سازی دەكرد هەڵیوەشاندۆتەوە.

نوسینگەی‌ سەرۆك وەزیران رۆژنامەنوسانی‌ ئاگادار کردەوە کە لەئەمڕۆ بەدواوە عادل عەبدولمەهدی كۆنگرە رۆژنامەوانییە هەفتانەكەی ساز ناكات، "لەمەودوا بۆ كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە پشت بەمیكانیزمێكی نوێ دەبەسترێت بەتایبەتیش كە دو وتەبێژ بۆ نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەستنیشانكراون".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×