"لەكۆنگرەی ئەمجارەی یەكێتیدا پەیڕەوو پرۆگرامی حزبەكە دەگۆڕێت"
  2023-09-10       1266       
تەلار لەتیف

ئا: ئاوێنە


وتەبێژی كاروبارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی ده‌ڵێت، "لەكۆنگرەی ئەمجارەی یەكێتیدا پەیڕەوو پرۆگرامی حزبەكە هەموار دەكرێتەوەو جیاواز دەبێت لەكۆنگرەی پێشو، بەدەنگی ئەندامانی كۆنگرەش پەیڕەو پەسەند دەكرێت و گۆڕانكاریش لەپێكهاتەی یەكێتیدا دەكرێت".

 

تەلار لەتیف، وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئامادەكاریەكانی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەشدا فۆڕم بەمەبەستی دروستكردنی ناسنامەی كۆنگرە بۆ ئەو ئەندامانە دروستدەكرێت كە جێگیرن و پێویستیان بەهەڵبژاردن نیە بۆ بون بەئەندامی كۆنگرە، ئەوانیش ئەندامانی سەركردایەتی، ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتی، پێشمەرگە دێرینەكانی ساڵی 1976 دەگرێتەوە.

وتیشی‌، "لەهەفتەی داهاتودا رێنماییەكان بۆ كۆنفرانسی مەكتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەكانی یەكێتی بەپێی رێنمایی و میكانیزمی كارپێكراوی پەیڕەو بڵاودەكرێتەوە بۆئەوەی ئەندامانی دیكەی كۆنگرە دیاری بكرێن كە ژمارەیان 600 ئەندام دەبێت".

تەلار لەتیف ئاماژەی بەوەشكرد، "لەكۆنگرەی ئەمجارەی یەكێتیدا پەیڕەوو پرۆگرامی حزبەكە هەموار دەكرێتەوەو جیاواز دەبێت لەكۆنگرەی پێشو، بەدەنگی ئەندامانی كۆنگرەش پەیڕەو پەسەند دەكرێت و گۆڕانكاریش لە پێكهاتەی یەكێتیدا دەكرێت".

بڕیاره‌ 27ی ئەم مانگە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی‌ كوردستان به‌به‌شداری‌ 600 ئه‌ندام به‌ڕێوه‌بچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×