وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە
  2023-09-18       995       


وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ مردنێک بەوهۆیەوە نییە.

ئاوێنه‌: لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دکتۆر سامان بەرزنجی رایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا نەخۆشیی کۆلێرا تۆمارکراوە، کۆی گشتیی تووشبووی پشتڕاستکراوە گەیشتووەتە 30 حاڵەت.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆلێرا تۆمارنەکراوە.

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات، ئەگەر تووشی سکچوون بوون و زانییان پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی هەیە، بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ ئەوەی چارەسەری وەربگرن.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە وەزیرى تەندروستىی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردن بە دابەشکردنى مووچە لە هەرێم، یەکەم وەزارەت کە مووچەکەى پێدەدرێت وەزارەتى تەندروستی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×