لە یەکێک لە زیندانەکانی رەسافە 15 زیندانی ماددە هۆشبەرەکان رایانکردووە و دوای رووداوەکەش بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا، رەسافە و ناوچەی بابلشێخ لە پۆستەکەیان دوورخراونەتەوە.
ئاوێنه: میدیاكانی عیراق رایانگه‌یاند، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی ژەمە خواردن، كه پاسه‌وانی بنكه‌كه نانی داونه‌تێ، پاسه‌وانه‌كه‌یان راكێشاوه‌ته لای خۆیان، 15 زیندانی به جلی ژێره‌وه‌یان ڕایانكردوه و پۆلیس پێنجیان ده‌ستگیركردنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه زیندانییه‌كان له پاسه‌وانه‌كه‌یان داوه و 15 كه‌سیان زیندانه‌كانیان شكاندوه‌و هه‌ربه جله‌كانی ژێره‌وه‌یان له بنكه‌كه رایانكردوه‌ته ده‌رێ و پاسه‌وانانی دیكه‌ی بنكه‌كه ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كردوه و توانیویانه ده‌رگای گرتوخانه‌كه دابخه‌ن، دوای داخستنی رێگاكانی ده‌روبه‌ریش، پێنج له هه‌ڵاتووه‌كان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه و و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکانی دیکە بەردەوامە.
به‌وهۆیه‌وه وه‌زیری ناوخۆی عێراق فه‌رمانیدا به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی به‌غدا و پۆلیسی ره‌سافه‌و بنكه‌ی پۆلیسی باب ئالشیخ و به‌ندكردنیان له باره‌گای وه‌زاره‌ت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژووری ئۆپەراسیۆنی بۆ دۆزینەوەی ''تۆمەتبار''ـە هەڵاتووەکان دروستکردووە و زۆربەی رێگاكانی ناو به‌غدایان داخستووه‌و ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كردووه، بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران.
وەزارەتی ناوخۆ ناوی چەند کەسێک لەو هەڵاتووانەی بڵاوکردووەتەوە لەوانە: وەلید خالید خەلیل، محەممەد رەزا ، محەممەد حەسەن عەباس، محەممەد جەعفەر عوریبی، یعکوب کازم خزر، محەممەد عەباس، قعطان فرحان محەممەد و حەیدەر ستار.