ئاوات جەناب نوری: هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق هەیە
  2023-10-08       729       

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان جەخت لەهەماهەنگی و هاوکاری نێوان وەزارەت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.      

ئاوێنه‌: بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لەشاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان.   
 
لەدیدارێکدا وەزیری دارایی خۆشحاڵی خۆی بەو هەماهەنگی و هاوکاریە دەربڕی کە ماوەی چەند ساڵێکە لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیەو ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانی دەربڕی بۆ وردبینی و بەدواداچونی داتاو زانیاریەکان لە لایەن تیمە هاوبەشەکانی هەردولا.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بەمەبەستی جێبەجێکردنی دواین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە تایبەتە بەوردبینی لە ژمارەو داتای موچەخۆانی هەرێمی کوردستان و بڕی مووچەکانیان لەهەرێمی کوردستانن و دوای تەواوکردنی کارەکانیان ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×