حەیدەر عەبادی لە مەدینەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
  2019-08-07       1250       
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چووەتەوە سعوودیە.

ئاوێنه‌: عەبادی لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەکان و سەردانی کردنی مزگەوتی پێغەرمبەری ئیسلام(د.خ) لە مەدینە پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە.

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر دەڵێت، ''لە سەرەتادا مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لەسەر رووبەرێکی بچووک لە لقی دار خورما و کەرەستەی زۆر سەرەتایی دروست کرا. ئەوەش بەهۆی خراپی باری ئابووری مسوڵمانانەوە بوو لەو سەردەمە''.

عەبادی لە بەردەوامی پەیامەکەیدا وتی، ''پاشان ئیسلام بەو کەم دەرامەتییەوە پەرەی سەند و گەورەبوو. کەوایە ئێمەش بە کاری راست و ئیمانێکی راست دەتوانین کارێک بکەین کە هاوشێوەی ئەو موعجیزانە بێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×