داوا ده‌كرێت وێنەی سەدام حسێن بە كەلەپچەكراوی له‌ پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران هەڵبواسرێت
  2019-08-07       2242       

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەكات بۆ پەند وەرگرتن وێنەی دیكتاتۆری پێشووی عێراق لە حكومەت و پەرلەمان هەڵبواسرێت.

ئاوێنه‌: كازم سەیادی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ''پێویستە وێنەی سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی پێشوو بە كەلەپچەكراوی لە هەردوو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران هەڵبواسرێت''.

پەرلەمانتارەكە روونیكردەوە كە ئامانج لە داواكەی ئەوەیە وێنەكە ببێتە پەندێك بۆ لێپرسراوان و تێبگەن لەوەی دەسەڵات تاسەر بۆ هیچ كەس نامێنێت.

كازم سەیادی راشیگەیاند ''وێنەكەی سەدام وەك دیوارێك لە پەرلەمان و حكومەت دروستبكرێت بۆ ئەوەی لێپرسراوان بزانن كە دەسەڵات، ستەم و دزی بەردەوام نابن''.

سەرباری تێپپەڕبوونی زیاتر لە 16 ساڵ بەسەر گۆڕینی رژێم لە عێراقدا، بەڵام تا ئێستا وڵاتەكە بەدەست چەندین گرفتی سیاسی، ئەمنی و كەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×