پەرلەمانتارێکی عێراق: حزبەکان مانگانە ٥٠ ملیۆن دۆلاریان لە قومار و مادەی هۆشبەر و له‌شفرۆشیه‌وه‌ دەستدەکەوێت
  2019-08-12       1425       

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای‌ کرد، هەندێک لە حزبەکان، مانگانە ٥٠ ملیۆن دۆلاریان لە قومار و بازرگانی مادەی هۆشبەر و له‌شفرۆشیه‌وه‌ دەست دەکەوێت.

ئاوێنه‌: فائیق شێخ عەلی پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراقی رایگەیاند، ''بەشێک لە حزبە دەستڕۆیشتووەکان، مانگانە ٥٠ ملیۆن دۆلاریان لە قومار و بازرگانی‌كردن بە ئافرەتان و مادەی هۆشبەر دەست دەکەوێت''.

پێشتریش، حاکم زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئاماژەی بە بوونی زیاتر لە ١٠ هۆڵی قومار لە هۆتێلەکانی بەغدا کردبوو.

زاملى باسی له‌وه‌ش كرد بوو، ئه‌فسه‌رانى باڵا له‌ پشت قومارخانه‌ و بازرگانیكردنن به‌ مرۆڤ و كارى له‌شفرۆشیه‌وه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕواڵه‌ت ئه‌و هۆڵانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانى تورك و ئۆكرانى به‌ڕێوه‌ده‌برێن، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌رپرسى عێراقییان له‌پشته‌ و ئه‌م كاره‌یش بۆ سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ به‌كار ده‌هێنن.
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×