مێردمنداڵێك لە بەنداوی دهۆك خنكا
  2019-08-12       516       

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، مێردمنداڵێكی 14 ساڵان لە بەنداوی دهۆك خنكاوە كە بە مەبەستی مەلەكردن چۆتە نێو ئاوی بەنداوەكە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە سەعات 6:15 خولەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، مێردمنداڵێك بەناوی (چ. ش.) لە بەنداوی دهۆك خنكاوە.

بەپێی قسەی پۆلیس ئەو مێردمنداڵە خەڵكی دهۆكەو بەمەبەستی مەلەكردن لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی خۆی چۆتە بەنداوەكە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوای ئەوەی تیمەكانی مەلەوانی سەر بە بەرگری شارستانی چونەتە شوێنی روداوەكە، توانیویانە تەرمی مێردمنداڵەكە لە بەنداوەكە بهێننە دەرەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوەو هەروەها پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی زاویتەوەوە كراوە بەمەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×