یەزن جبوری، سەركردە لە حەشدی شەعبی هۆشداری دەدات لە وەشاندنی گورزی
"نادیار" لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەعێراق لەوەڵامی بۆردومانكردنی
بنكە سەربازییەكانی حەشدی شەعبیدا.
ئاوێنە: یەزد جبوری، ئەمڕۆ سێشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند"ئەگەر
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا نەیتوانیوە كۆنترۆڵی ئەو (لایەنە نادیارە) بكات كە
هەڵدەستێت بە وەشاندنی گورز لە بنكە سەربازییەكانی حەشدی شەعبی، بۆیە نابێت
چاوەڕوانی ئەوەشی لە حەشدی شەعبی هەبێت كۆنترۆڵی (لایەنێكی نادیار) بكات كە رەنگە
گورز لە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بوەشێنێت. هەردولا دەتوانن هەمان یاری بكەن."
رۆژی 19ی مانگی رابردو بنكەیەكی سەربازی سەربە حەشدی شەعبی لە ناوچەی
ئامرلی لە پارێزگای سەڵاحەدین روبەڕوی هێرش بوەوە.