کەرکوک.. داعش هێرش دەكاتە سەر پۆلیسی فیدراڵی و حەشدى شەعبی
  2019-08-14       487       

شەوى رابردو چەکدارانى داعش لە دو شوێنەوە هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی عێراق و حەشدى شەعبی و بەوهۆیەوە چەكدارێكی حەشدى شەعبی کوژرا.

ئاوێنە: كەناڵی ئێن ئاڕ تى بڵاویكردەوە، شەوى رابردو لە سنورى داقوق چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکى پۆلیسی فیدڕاڵى عێراق و هاوکات لە قەزاى حەویجەش هێرشیان کردە سەر لیواى ٥٦ى هێزەکانى حەشدى شەعبی.

ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆى هێرشەکەى داعش بۆ سەر هێزەکانى حەشدى شەعبی، چەكدارێكی ئەو هێزانە کوژرا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×