كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشوری كوردستان
  2019-08-14       329       

كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(سێشەممە)و سبەی(چوارشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی بڵاوكردەوەو دەشڵێت؛ پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕأگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەور لە ئاسمانی هەولێر و دهۆك.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ لەهەولێر 46، لەسلێمانی 42، لەدهۆك 46 و لەكەركوك 48 پلەی سەدی دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، كەشناسی پێشبینی كردوە كە ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینی كەشناسی، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراوی سبەینێ لەهەولێر 45، لەسلێمانی 42، لەدهۆك 44 و لەكەركوك 48 پلەی سەدی دەبێت.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×