بە نارنجۆك هێرش دەكرێتە سەر ماڵی سەرۆكی پێشوتری شارەوانی قەڵادزێ
  2019-08-14       1016       

شەوی رابردو بە نارنجۆك هێرش دەكرێتە سەر ماڵی سەرۆكی پێشوتری شارەوانی قەڵادزێ بەڵام هێرشەكە بێ زیان دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە شەوی رابردو كەسێكی نەناسراو نارنجۆكێكی هەڵداوەتەوە بەردەم ماڵی سەرۆكی پێشوتری شارەوانی قەڵادزێ.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوای روداوەکە دەستبەجێ هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە.

ئاشكراشیكردوە كە هێرشەكە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

بەپێی قسەی پۆلیسی راپەڕین تا ئێستا هیچ كەسێك لەسەر هێرشەكە دەستگیرنەكراوە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×