ئەمڕۆ دەست دەکرێت بەچاککردنەوەی تونێلی دەربەندیخان
  2019-08-15       492       

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت ''ئەمڕۆ دەست دەکرێت بەچاککردنەوەی تونێلی دەربەندیخان''.

ئاوێنه‌: مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو  نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ''لەسەر بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئه‌مرۆ پێنج شەممە تیمەکانیان دەگەنە دەربەندیخان و ڕاستەوخۆ دەست دەکەن بەچاککردنەوەی تونێلەکە''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕی ۹۷ملێون دینار ئامادەکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە ڕۆژانە بەرۆکی شۆفێران دەگرێت، هەوڵدەدەن بەزووترین کات کەموکورتییەکانی تونێلەکە چاک بکەنەوە و هاوڵاتیان هاتووچۆی پێدابکەن.

رۆژی سێشەممە 13ی ئابی 2019، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند ''ئامادەن لە ماوەی هەفتەیەکدا تونێلەکە بە تەواوی نۆژەن بکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وێنەیەکی تونێلەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا چاڵێکی گەورە دەردەکەوێت کە لە ئاو پڕ بووە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×