2019-08-15   1315     
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌ندن له راپۆرتێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ''عێراق بۆته مه‌یدانی جه‌نگێكی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌موو ئاماژه‌كان ده‌یسه‌لمێنن ئیسرائیل ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌ستیپێكرد له‌وانه‌یه به پاڵپشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دژی ئێران ته‌واوی بكات''.
ئاوێنه: رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌ڵێت: "ئه‌وه روونه ئێمه له‌ناو جه‌نگێكی راسته‌قینه‌ی شكاندنی ئێسكین له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌لایه‌ك و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌كی دیكه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونه هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه‌ش عێراقیان وه‌ك مه‌یدانی جه‌نگێكی رانه‌گه‌یێنراو هه‌ڵبژاردووه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت: "ئاماژه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه له‌وانه‌یه به پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل ئه‌وه‌ی له سوریا دژی ئێران ده‌ستیپێكرد له عێراق ته‌واوی بكات و پێگه‌ی هێزه هه‌مه‌جۆره‌كانی ئێران له عێراق بكاته ئامانج".
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كی باشووری به‌غدا چیرۆكی جیاوازی له‌باره‌وه ده‌وترێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ئیسرائیلی ته‌قاندوویه‌تییه‌وه و هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیانوایه به‌هۆی خراپ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه كۆگاكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌نده ئیسرائیل دانی به‌وه‌دا نه‌ناوه به‌رپرسی بۆمببارانی پێگه‌ی ئێرانییه‌كان بێت له عێراق، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ندیك لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌منی ئیسرائیلی كه دزه‌یان پێكراوه‌ته ناو میدیاكانه‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئیسرائیل بازنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بنبڕكردنی ئێرانییه‌كان له سووریا و عێراق و لوبنان فراوانتر ده‌كات و له داهاتویه‌كی نزیكدا بۆمببارانی ئه‌و پێگانه‌ی ئێران له عێراق ده‌كات كه به‌رامبه‌ر ئیسرائیل دانراون.
ئه‌و لایه‌نه ئه‌منیانه ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه، پێشڤه‌چوونه‌كانی سیاسه‌تی ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی ته‌لئه‌بیب له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان له سوریا. به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داوه له سووریا، ئیسرائیل چالاكییه‌كانی له سوریا دووبه‌رامبه‌ر كردووه و تونیویه‌تی هێرش بۆ سه‌ر میلیشیاكان ئه‌نجام بدات و پێگه و كارگه‌كانی چه‌ك و موشه‌ك بكاته ئامانج. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێرانییه‌كان ته‌كتیكی خۆیان له سوریا گۆڕیوه و له به‌رامبه‌ردا كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی موشه‌كه زیره‌كه‌كانی له عێراق دامه‌زراندوه و ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌تێك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیباته ناو سوریا و ئه‌و ناوچانه‌ی لوبنان كه حزبوڵڵای لوبنان تێیاندا ده‌سه‌ڵاتدارن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت،هه‌ر چه‌نده ئێران به‌شێویه‌كی كاتی ئه‌و وێستگانه‌ی داناوه و سه‌كۆی مووشه‌كیی جوڵاو له‌سه‌ر بارهه‌ڵگر به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام زانیاریی ئه‌وه هه‌یه كه ئێران پلان بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی موشه‌كی له دژی ئیسرائیل بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ داده‌ڕێژێ".
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵین: "جگه له‌وه‌ش ئێران ده‌یه‌وێت موشه‌كی نوێ بباته ناو سوریا و سوپای پاسدارانیش سورن له‌سه‌ر بردنه ناوه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان. وه‌ك موشه‌كی زولفه‌قار كه به پێشكه‌وتوو داده‌نرێت و هه‌ڵگری كڵاوه‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌یه و موشه‌كی فه‌تح 10 ئه‌ویش یه‌كێكی دیكه‌یه له موشه‌كه‌كان".