2019-08-15   756     
لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى دووكانێكى گۆشتفرۆشتن داده‌خات و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ریش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "خاوه‌نى دووكانه‌كه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
ئاوێنه: بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری سلێمانى و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند "به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به نرخی گۆشتی خۆماڵی به هاوڵاتیان، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه دووكانی گۆشتفرۆشی شاد داده‌خرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خاوكردنه‌وه و دووباره به‌ستنه‌وه‌ی گۆشته‌كه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، جگه له‌وه‌ی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به نرخی فرێش و خۆماڵی، فێڵی بازرگانییه و یاسا سزای توندی بۆ داناوه".
باسى له‌وه‌شكرد "به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی، دووكانه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
راشیگه‌یاند "له چواره‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا لیژنه‌ی دووی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (90) كیلۆگرام گۆشتی قیمه‌كراوی بێناونیشاندا گرتووه، له‌گه‌ڵ (2) ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاوی بێمۆر كه خاوه‌نه‌كه‌ی نیازبووه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه".